دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک
زانیاری بڵاوکردنەوە
- ڕێکەوت
- 15/10/2026
(2026). دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک. پۆدکاست، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک.
ئاگادارییەک بۆ بەردەنگە بەڕێزەکانی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک»
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە بەشی مۆنتاژ و سوشیاڵ میدیا و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسی شارەزا کە ئەرکی بێژەری و خوێندنەوەی دەقیان لە ئەستۆیە، پڕۆژەی «پۆدکاستی تیشک» دەخرێتەوە گەڕ.
لەم پڕۆژەیەدا، بە ناوەڕۆکی نوێ، سەرنجڕاکێش و جیاواز درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین. ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینکی خوارەوەوە بەشداری کەناڵی فەرمیی پۆدکاستی تیشک بن؛ لەگەڵمان بن.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
