کورد و شەڕی مەلازگرد
نووسەر: ئیسماعیل شەمس
وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری
٢٦ی ئاب، ١٠٧١ی زایینی، ساڵڤەگەڕی شەڕی مەلازگرد و سەرکەوتنی ئاڵپ ئەرسەلانی سەلجووقییە بە سەر ئیمپراتۆریای رۆمدا. ئەم سەرکەوتنە، دەروازەکانی ئانادۆڵی بۆ تورکان کردەوە و بە مانەوەیان لەم مەڵبەندەدا، هێدی هێدی ئاسۆی نوێیان بە روودا کرانەوە. زۆرمان پێوە نەناوە بێژین، ئەگەر شەڕی مەلازگرد نەبا، نە عوسمانییەکان پەیدا دەبوون، نە ئیستانبول داگیر دەکرا و نەش وڵاتێک بە ناوی تورکیای ئیستا دادەمەزرا؛ بۆیە شەڕی مەلازگرد بۆ تورکان یەکجار گرنگە. پرسیاری سەرەکیی ئەم بابەتە لەمەڕ پێوەندیی ئیمەی کوردە بە شەڕی مەلازگردەوە. دیارە کە مەلازگرد ئەو دەم شارێکی کوردی بوو و ئیستاش هەر کوردییە. شەڕەکەی مەلازگرد چەندی بۆ تورکان گرنگ بوو، هێندش بۆ ئێمەی کورد گرنگە، لێ هەر بە راست کاممان سالڤەگەڕی ئەم شەڕەمان لەبیرە؟ دۆڕاوی شەری مەلازگرد تەنیا ئیمپراتۆریای رۆم نەبوو، ئێمەی کوردیش تێیدا دۆڕاین. پاش شەڕەکەی مەلازگرد، سێ دەوڵەتی کوردی جیرانی ئیمپراتۆریای رۆم، واتە، رەوادی، شەدادی و مەروانی، دەستبەجی لە لایەن سەلجووقییەکانەوە رووخێنران و ناسنامەی سیاسی و سەربازیی کوردی لەو مەڵبەندەدا ریشەکێش کرا. شەڕی مەلازگرد، هاوسەنگیی هێزی لەم مەڵبەندەدا بە قازانجی تورکان گۆڕی، بەچەشنێک کە کورد تەنانەت لە سەردەمی ئەیوبییەکانیشدا ئیدی نەیتوانی دەسەڵاتەکەی خۆی لەم شوێنەدا ببووژێنێتەوە و بۆ هەتایە کەوتە بن دەستی سەلجووقی، عوسمانی و میراتگرەکانیان.
دەبێ شەڕەکەی مەلازگرد بخوێنینەوە و بەردەوام بچینەوە سەری، مەلازگرد، خاڵی دەسپێکی داڕمانی دەسەڵاتی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؛ داڕمانێک کەوا بۆ هەزار ساڵ ئەچێ هەروا درێژەی هەیە. یەکێک لە پرسگریکەکانی مێژوونوسیی کوردی، لەبیرکردنی خاڵە وەرچەرخانەکانی دیرۆکەکەیەتی، خاڵ گەلی وەرچەرخانی دیرۆکێک؛ هەر برێتی نییە لە هەستانەوە و سەرکەوتنەکانی؛ بەڵکو بن کەوتنەکانیشی دەگرێتەوە و ئەمن پێم وایە پاش هاتنی ئیسلام، هیچ دۆڕانیک بۆ کورد هێندەی شەڕی مەلازگرد قورس و هەژەند نەبووە. لە شرۆڤەکردنی دیرۆکدا، پرسین لە هۆی دۆڕان گرنگە، لێ پرسیاری گرنگتر سەردەرکردن لە هۆی سەرکەوتنی هێزی بەرامبەرە.
هاوکات لەگەڵ هێرشی تورکانی سەلجووقی لە سنووری جوگرافیای جیهانی ئیسلامدا، جگە لە هێزی بەرەنگاریی دەیلەمی و کورد هیچ هێزێکی تر لە هەمبەریاندا نەبوو. خیلافەتی عەباسی و عەرەبەکان و خەڵکی خوراسان و سوننی مەزهەبەکانی تر بۆ خۆدەربازکردن لە ئالی بوویە و فاتمییە شیعەکان، چوون بەرەو پیری سوڵتان توغرلەوە و بۆ سەرخستنی وی ئەوەی لە دەستیان هات کردیان. دەیلەمییەکانیش هێندە لاواز بوون کە بەرەنگارییەکی ئەۆتۆیان نەکرد. بەرەنگارییەکە لە هەمەدانەوە تا حەڕان و لە لوڕستانەوە تا ئەران هەر بە تەنێ لە لایەن کورد و دەوڵەتەکانییەوە واتە حەسنویە، عەنازی، رەوادی، شەدادی، مەروانیانەوە دەکرا.
پرسیاری میژوونووس ئەوەیە کە ئاخۆ دەستاودەستبوونی دەسەڵات لە دەستی کوردەوە بۆ دەستی تورک هەر دەبێ لە سۆنگەی لاوازیی کوردەوە لێک بدرێتەوە یان خاڵە بەهێزەکانی تورکان و یان تێکەڵەیەک لەم دووە و هۆیەکانیش چنە؟ ئەگەر ئەم پێنج دەوڵەتە کوردییە وەکی سەلجووقییەکان یەکدڵ و یەکدەست بانایە، ئاخۆ سەلجووقییەکان دەیانتوانی خۆ بگەیەننە ئەنادۆڵ و هەر لە بنەڕەتدا سەڕی مەلازگرد دەقەوما؟ کاریگەریی مەزهەبی سوننی لە راکێشانی هەندێک بەشی خەڵکی کوردەواری بەرەو یەکێتیی دژە شیعە و دژە رۆمی بە پێشەنگایەتیی سەلجووقییەکان و تەکینەوە لە دەوڵەتە خۆجێییەکانی خۆیان چ بوو؟ چما سەلجووقییەکان، خەلافەت و خواجە نیزام ئەلمولکی تووسی پاش کەلکوەرگرتن لە هێزی سەربازیی کوردە سوننییەکان، گشتیان وەدەرنان و تەنانەت مەزهەبی هاوبەشی سوننییش وای نەکرد تا لە سڕینەوەی ناسنامە سیاسییە سەربەخۆکەیان خۆ ببوێرن؟
هەڵوێستی کام لە میرانی کورد لە هەمبەر سەلجووقییەکان و شەڕی مەلازگرددا وە ڕاست گەڕا؟ داخوا ئەو بەشە لە میرانی کورد لە پاڵیان وە رۆمی مەسیحییەوە دا، دوورنواڕتر بوون یا ئەوانەیان کە لەژێر ناوی جیهاددا لەگەڵ ئالپ ئەرسەلان کەوتن و بە سەرخستنی لە شەڕەکەدا، گۆڕی نەمانیان لۆ خۆ هەڵقەند؟ ئەمانە پێرستی ئەو پرسیارانەن کە لە دەمی خوێندنەوەی شەڕی مەلازگرددا، بە مێشکماندا دێن، رەنگە بکرێ بە دەیان پرسیاری تریش لە خۆ بکەین. گەرەکە بێژین، رووداوگەلی دیرۆکی قەت نامرن و بەڵکو بەدرێژایی دیرۆک دەژین و دەگەنە سەردەمەکەی ئێمەش و بەدڵنیاییەوە کاریگەریشیان لەسەر پێشەرۆژمان دەبێ. هەر ئەم رەوتانەشن کە دیرۆکنووس لە دیرۆکی تەوسیفی و شیکارییەوە بەرەو دیرۆکی کەلکگر ” کاربردی“ پاڵ پێوە دەنێن.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی
شەمس، ئیسماعیل(٢٠٢٦): کورد و شەڕی مەلازگرد . بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
توندبوونی پەیامەکانی واشنتۆن – و کاردانەوەیەکی پڕ لە گرژیی تاران
توندبوونی پەیامەکانی واشنتۆن – و کاردانەوەیەکی پڕ لە گرژیی تاران هێلینا باوەرنفایند وتارەکەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە "دۆخی وڵات"، نەک هەر بەهۆی درێژییەکەیەوە سەرنجی ڕاکێشا، بەڵکو زیاتر [...]
شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران
شیکردنەوەیەک بۆ ئاخاوتنەکەی ترامپ لەسەر دۆسییەی ئێران ڕەحیم سورخی زۆر جار پێکھاتەی ئاخاوتن/دەقەکە واتاکەی ساخ دەکاتەوە چییە، و شیمانەکردنی مەبەستی گوتارە سیاسییەکان تاڕادەیەک ڕوون دەکاتەوە، نەک واتای وشەکان یان تاکە ڕستەکان. [...]
لە نێوان هەڕەشە و دیپلۆماسی: واشنتۆن و تاران لەبەردەم خولێکی نوێی گفتوگۆکاندا
لە نێوان هەڕەشە و دیپلۆماسی: واشنتۆن و تاران لەبەردەم خولێکی نوێی گفتوگۆکاندا هێلینا باوەرنفایند ئەمە شێوازێکی ناسراوە لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران: لە کاتێکدا لە پشت پەردەوە کەناڵە نوێیەکانی گفتوگۆ [...]
بۆچی وەفاتی محەمەد بۆزئەرسلان لای کوردی باشوور دەنگدانەوەی نەبوو؟
بۆچی وەفاتی محەمەد بۆزئەرسلان لای کوردی باشوور دەنگدانەوەی نەبوو؟ بێوار ڕەسوول لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵی وەفاتی محەمەد بۆزئەرسلان بڵاو بووەوە، کە نووسەرێکی پڕکار و چالاکی باکووری کوردستان بوو، بەهۆی چالاکییە [...]
یەکگرتن لەسەر سنووری مێژوو: ساتێکی چارەنووسساز بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس
یەکگرتن لەسەر سنووری مێژوو: ساتێکی چارەنووسساز بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس چۆمان زرێبار یەکگرتن لەسەر سنووری مێژوو: ساتێکی چارەنووسساز بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس ئەم بابەتە شرۆڤەیەکی سیاسی و مێژووییە بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی [...]
ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤی زمانی وەک ڕێکارێک بۆ سیاسەتی زمانی
ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤی زمانی وەک ڕێکارێک بۆ سیاسەتی زمانی ڕەحیم سورخی ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤی زمانی وەک ڕێکارێک بۆ سیاسەتی زمانی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا، زمانەکان لە پلەبەندییەکی ڕێژەییدا لەپاڵ یەکدا دەژین [...]







