بازدان بۆ ناوەڕۆک

پۆدکاست

له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

لەم پادکەستەدا ئێوە گوێگری وتاری “له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان : سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا” لە نووسینی د. ئاسۆ حەسەن زادە دەبن کە لە ژمارەی ٧١ی گۆڤاری تیشک بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن خاتوو شەهلا دەباغی خوێنراوەتەوە. مۆنتاژ و ئامادەکردن: ژیلا ڕەحمانی، نەجات ڕەحمانی و هیوا مەجیدپوور سەرچاوەدان: حەسەن زاده، ئاسۆ (٢٠٢٥):له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان : سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا . گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ١٥٩–١٣٨. https://doi.org/10.69939/TISHK0071 لە نێوەڕۆکی وتارەکە: به‌ده‌ر له‌وه که حیزبه‌کانی کوردستان له ڕابردوو و له سه‌رده‌مـی ئێستادا هه‌ڵگری چ دروشمێکی نه‌ته‌وایه‌تی بوون و هه‌ن، و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرا چاوه‌ڕوان بکرێ، ئه‌و چه‌مکه چه‌مکێكی زۆر که‌مڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین غایبی نێو خیتابی سیاسیی کورد به‌گشتی و کوردی رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تییه. هۆیه‌که‌شی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه که به‌هۆی هاوواتایی سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ “حاکمیت” و تێگه‌یشتنی نه‌ریتی له‌‌و چه‌مکه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و به‌ پێڕه‌وی له داکترینێکی سیاسیی ڕاهاتوو به بیرکردنه‌وه‌ و جوڵه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌وجووددا، هێزه سیاسیه‌كانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی ره‌عایه‌تکردنی حه‌ساسیه‌تی بژارده سیاسییه‌كانی گه‌لی حاکم و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تۆمه‌ت و گومانه‌كانیان له‌مه‌ڕ جوداییخوازی و ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بییان بۆ گرینگ بووه، ئه‌وه‌نده خۆیان به داڕشتنی گوتارێكی نه‌ته‌وایه‌تیی له‌ڕووی حقوقیه‌وه تۆکمه و زانستی‌یه‌وه خه‌ریک نه‌کردووه، گوتارێكی ڕووک و بنه‌ما پته‌و که وێڕای ئه‌وه‌ی قابلیه‌تی سازان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌وجودیشیدا هه‌بێ، ناوه‌رۆکێكی زاته‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ بکه‌وێته‌وه.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان:

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە پۆدکاست

هەمووی ببینە
پۆدکاست

حیزب مرد، بژی حیزب(لەنێوان مانەوە و نەمانی حیزبدا)

دەنگێک لە سۆشیالمیدیای کوردیدا هەیە، بەردەوام مژدەی ئەوەمان پێ دەدات کە گوایە "سەردەمی حیزبایەتی لە کوردستان بەسەرچووە" و لە داهاتوویەکی نزیکدا کوردستان دەکەوێتە قۆناخی پاش حیزبایەتییەوە. سێ دەستە پێشوازییەکی بەرچاو لەم بابەتە دەکەن. یەکەم، ڕێفۆرمخوازانی حکوومەتیی کورد، دووەم، ئاڵاهەڵگرانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و…

پۆدکاست

دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک

ئاگادارییەک بۆ بەردەنگە بەڕێزەکانی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک» بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە بەشی مۆنتاژ و سوشیاڵ میدیا و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسی شارەزا کە ئەرکی بێژەری و خوێندنەوەی دەقیان لە ئەستۆیە، پڕۆژەی «پۆدکاستی تیشک» دەخرێتەوە…

پۆدکاست

ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

🌐 پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا ✍️ دانا کۆنەپۆشی 📖 کۆنەپۆشی، دانا(٢٠٢٦): ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت.پڕۆژەی وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک. پوختە ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر بابەتی کاریزمابوونی د.عەبدولڕەحمان قاسملوو و جۆری مامەڵەکردنی…