له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
لەم پادکەستەدا ئێوە گوێگری وتاری “له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان : سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا” لە نووسینی د. ئاسۆ حەسەن زادە دەبن کە لە ژمارەی ٧١ی گۆڤاری تیشک بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن خاتوو شەهلا دەباغی خوێنراوەتەوە. مۆنتاژ و ئامادەکردن: ژیلا ڕەحمانی، نەجات ڕەحمانی و هیوا مەجیدپوور سەرچاوەدان: حەسەن زاده، ئاسۆ (٢٠٢٥):له‌پێناو سه‌نتێزێکی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان : سه‌روه‌ریخوازی وه‌ک رێگاچاره‌ی نالێکی له دروشمی ستراتژیدا . گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ١٥٩–١٣٨. https://doi.org/10.69939/TISHK0071 لە نێوەڕۆکی وتارەکە: به‌ده‌ر له‌وه که حیزبه‌کانی کوردستان له ڕابردوو و له سهردهمـی ئێستادا هه‌ڵگری چ دروشمێکی نه‌ته‌وایه‌تی بوون و هه‌ن، و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرا چاوه‌ڕوان بکرێ، ئه‌و چه‌مکه چه‌مکێكی زۆر که‌مڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین غایبی نێو خیتابی سیاسیی کورد به‌گشتی و کوردی رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تییه. هۆیه‌که‌شی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه که به‌هۆی هاوواتایی سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ “حاکمیت” و تێگه‌یشتنی نه‌ریتی له‌و چه‌مکه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و به پێڕه‌وی له داکترینێکی سیاسیی ڕاهاتوو به بیرکردنه‌وه و جوڵه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌وجووددا، هێزه سیاسیه‌كانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی رهعایهتکردنی حه‌ساسیه‌تی بژارده سیاسییه‌كانی گه‌لی حاکم و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تۆمه‌ت و گومانه‌كانیان له‌مه‌ڕ جوداییخوازی و تهجزیهتهڵهبییان بۆ گرینگ بووه، ئه‌وه‌نده خۆیان به داڕشتنی گوتارێكی نه‌ته‌وایه‌تیی له‌ڕووی حقوقیه‌وه تۆکمه و زانستییه‌وه خه‌ریک نه‌کردووه، گوتارێكی ڕووک و بنه‌ما پته‌و که وێڕای ئه‌وه‌ی قابلیه‌تی سازان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مهوجودیشیدا هه‌بێ، ناوهرۆکێكی زاته‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندی لێ بکه‌وێته‌وه.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: