پرۆژەی سیاسەتسازیی ستراتیژی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ورد، بابەتیانە و ئاست بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان داڕێژراوە. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بە ئامانجی دانی ڕاوێژ و پلانی کورت- و درێژمەودا بە ناوەندەکانی بڕیار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ داڕشتنی سیاسەتی ستراتژیک دامەزراوە.