بازدان بۆ ناوەڕۆک

بڵاوکراوەکان

ژیانەوە

“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و پرسە گەرموگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکە لێک دەداتەوە و تێدەکۆشێت لەچوارچێوەی کۆمەڵێک وتار و بابەتی کورت، شیکارییەکی ورد لەسەر گرنگترین بابەتەکانی ڕۆژ بخاتە بەردەست خوێنەرانی تیشک. بلاگی ژیانەوە لەژێر چاودێریی گرووپێک لە هاوکارانی بەئەزموونی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بەڕێوە دەچێت.

ژیانەوە

سایبەرناسیۆنالیزمی کوردی

ئەم یادداشتە لە کتێبی «گلۆباڵیزەیشن و ناسیۆنالیزمی کوردی»، نووسراوەی دکتۆر لوقمان قەنبەری، نووسەری کورد، وەرگیراوە. لوقمان قەنبەری یەکێک لەو چەمکانەی کە لە سەردەمی جیهانیبووندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ناسیۆنالیزمە؛ تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمڕۆ زۆربەی لێکۆڵەران لە بواری لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زاراوەی…

ژیانەوە

ئەگەر خۆمان هەبین

هەژار برینجی شەش مانگ لەمەوبەر، لە هەلومەرجێکی پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیدا، دەستم بە کاری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا کرد. لەو ماوەیەدا، لە گفتوگۆکانم لەگەڵ سیاسەتوانان، لێکۆڵەران و ڕاگەیاندنەکان، هەوڵم داوە ڕوونی بکەمەوە کورد چی دەوێت و لە ڕۆژهەڵاتی…

ژیانەوە

دەرئەنجامی مۆدێرنیزاسیۆنی گەشەپێدان لە پارێزگای کرماشان

لوقمان قەنبەری مۆدێرنیزاسیۆنی گەشەپێدان، بەرهەمی گۆڕانکارییە سیاسی-ئابوورییەکانی جیهانی ڕۆژاوا بوو کە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، وەک بەرنامە و ڕێنماییەک بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەشەنەکردنی وڵاتە گەشەنەکردووەکان (بە گومانی وڵاتە ڕۆژاواییەکان) لەلایەن بیردۆزگەرانی ڕۆژاواوە پێناسە و نوسخە کرا. بێگومان ساڵانێک دواتر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بەتایبەتی…

ژیانەوە

سازوکارەکانی دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری دراوسێکان

خوێندنەوەیەکی هەواڵگریی ستراتیژی، بە تیشکخستنە سەر هەرێمی کوردستان هاوڕێ دەستپێک لە جیهانی ئەمڕۆدا هەواڵگری تەنها کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی دوژمن نییە؛ بەڵکو بووەتە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی دەوڵەت بۆ پاراستنی ئاسایش، بەڕێوەبردنی مەترسی و کاریگەریکردن لە ژینگەی سیاسی و ئەمنیی ناوچەیی. دەزگا…

ژیانەوە

کاتێک پشتیوانی دەبێتە بژاردە ؛ چوار ساڵ دوای ژینا

سۆزان فەتحی لە ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢دا، ژینا ئەمینی کچە کوردی ٢٢ ساڵان دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی مۆرالی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا. مەرگی ژینا بوو بە دەستپێکی یەکێک لە گەورەترین بزووتنەوە جەماوەرییەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە. لەژێر دروشمی ژن، ژیان،…

ژیانەوە

خوێندنەوەیەک لەسەر بزووتنەوەی ژینا و دەرکەوتەکانی تا ئەمڕۆ

شایستە وتمانی بە درێژایی تەمەنی ٤٨ ساڵەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، یەکێک لە بەهێزترین ئامرازەکانی بەردەوامبوونی زوڵم و زۆری، ترساندنی خەڵک لە ڕێگەی جۆراوجۆری وەک گرتن، ئەشکەنجە، دەستدرێژی و کوشتن و سێدارە بووە. ئەم ترساندن و تۆقاندنە هاوتەریب بووە لەگەڵ هەڵاواردن و پەڕاوێزخستن…

ژیانەوە

جەنگەکانی من

شەهلا دەباغی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی سوید لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ هەتا ٢٠٠٢ لە حیزبی سۆسیالدێمۆکراتەکان (Socialdemokraterna) مانگی مارسی ئەمساڵ ژیاننامەی خۆی بەناوی «جەنگەکانی من» بڵاوکردەوە. نالین باس لە تۆخۆشانی درێژخایەنی بنەماڵەی باکسی لە باکووری کوردستان دژی دەوڵەتی تورک و جەنگەکانی خۆی لە…

ژیانەوە

یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕەپانی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان

ڕۆژیار ڕۆژهەڵاتی پێشەکی: پرسی بونیادنانی دەوڵەت و هێزی چەکدار و پرسی پێشمەرگە بۆ کورد زیاتر لە پرسێکی سەربازییە و بە مێژووی بزووتنەوەی کورد، بە قەوارەی سیاسی، سەروەری و بە چۆنیەتی دامەزراندنی دەسەڵاتی یاساییەوە گرێدراوە. لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، پەیماننامەی سێڤر هیوایەکی…

ژیانەوە

لە پشکۆی پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا هەتا کرداری سیاسیی حیزبەکانی کوردستان

ڕۆژیار ڕۆژهەڵاتی ئەمڕۆ لە بەرامبەر پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، خەڵک بە کردەوە لە گۆڕەپان دا بوو. بە درێژایی مێژو و شۆڕشی گەلانی دونیادا بینیومانە لە ئەدەبیاتی سیاسییدا کرداری کە ئەوە ڕای گشتییە کە ڕژێمێکی سیاسیی پێکدەهێنێت و (یان) دەیڕووخێنێت. ئەم کردەوە…

ژیانەوە

ئەنتیگراسیۆن و مەرگی سیاسەت

هەڵگورد جەوانمەردی پڕۆژەی ئەنتیگراسیۆن و بە سووریەییکردنی کوردستانی ڕۆژاوا لەناو دەوڵەتی سووریادا، پێش ئەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی یان کۆمەڵایەتی بۆ پرسی کورد بێت، هەڵەیەکی بوونناسانەیە کە لەسەر بنەمای لۆژیکی سڕینەوە و داماڵینی کورد وەک نەتەوە دامەزراوە. نەتەوەی کورد بۆ ئەوەی بە قووڵی بیەوێت…