نووسەر: دوکتور مایکڵ ڕوبین
وەرگێڕ: کەماڵ حەسەنپوور
کوردەکان مەزنترین تاقمی ئەتنیکیی دنیان کە دەوڵەت نەتەوەی خۆیان نییە. گەلێک زانا و سیاسەتوان پاساوی ئەخلاقی و مێژوویی بۆ سەربەخۆیی کوردان دێننەوە. بەڵام، هیچکامیان وەکوو لوقمان ڕادپەی، کە لەو دواییانەدا دوکتۆڕای لە یاسای نێونەتەوەیی لە زانکۆی ئێدینبورگ وەرگرتووە، وەها بە قووڵی ناچنە بنج و بناوانی یاسای نێونەتەوەیی لە پەیوەندیی لەگەڵ مانای سەربەخۆیی بۆ کوردان.
بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ لە کاتی خۆیدایە. هەر تێبینییەک ببێتە هۆی خۆ بواردنی دەوڵەتان لە چوون بەرەو پیلی پرسی نەتەوەیی کورد، ڕاستییەکە لەسەر عەرزی واقع، پێشینە دادەنێ و ناچار بە پێداچوونەوە دەکات. نەتەنیا کوردەکانی عێراق بە کردەوە زیاتر لە ٣٠ ساڵە مافی خۆبەڕیوەبەرییان هەیە، بەڵکو کوردەکانی سووریەش، دەیان ساڵە دەوڵەتی دێفاکتۆی خۆیان بەڕیوە دەبەن.
ڕەنگبێ ڕادپەی هاوسۆزیی بۆ ئاواتەکانی کوردانی هەبێ، بەڵام چاوپۆشی لە پرسیارە دژوارەکان ناکات. پرسی چارەی خۆ نووسین وەک ئاو خورادنەوە نییە. پێشینەی هەڵوەشانی ئیمپراتوریەتان، سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم و پارچە پارچە بوونی وڵاتان بوونی هەیە. زۆر جار ئەکتەرە ناحکوومییەکان تیۆرییەکانی سەربەخۆیی تایبەت بە خۆیان دادەڕێژن. بە تایبەتی کوردەکان بە هۆی دابەشبوون بەسەر چوار دەوڵەتدا، نموونەیەکی ئاڵۆزن. وەکوو ڕادپەی ئاماژەی پێ دەکات، ڕێککەوتننامەکانی مافەکانی مرۆڤ کاتێک باسی چارەی خۆ نووسین دەکەن، خۆیان لە چوارچێوەی وڵاتێکدا قەتیس دەکەنەوە، نەوەکوو چەند ناوچە لە نیوان چەند سنووران دابڕێندرێن. هەڵسوکەوتی ناوبراو لەگەڵ جیا بوونەوە، باسەکانی یاسایی، یاسای نێونەتەوەیی و ئەو پێشمەرجانەی ڕەوایی بە جیا بوونەوە دەدەن، دەگرنەوە. ئەو هەم باسی نموونە سەرکەوتووەکان (ئێریترە، بەنگلادێش و کۆسۆڤۆ) و هەر وەها باسی گەلێک جووڵانەوەی شکست خواردوو لە بیافرا تا باسک دەکات.
چەند بڕگە باسی وردەکارییەکانی تیۆرییە جیاجیاکانی سەربەخۆیی، لە ڕێبەری یەکیەتی سۆڤیەت، ڤلادیمیر لێنین، تا سەرۆک کۆمار وودرۆ ویلسۆن و، هەروەها یەکیەتی نەتەوان تا نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. ئەو بۆچوونی نوێ شی دەکاتەوە و پۆلێنیان دەکات کە دەستپێکێکی بەکەڵک بۆ زیاتر لە تەنیا پرسی کوردە. بە هێنانەوەی نموونەی زۆر لە ڕوونکردنەوەی بن نووسراوەکان، ىڕیارنامە، یاسا و وتار، باسەکەی لەسەر مافی چارەی خۆ نووسین بە هاسانی چوراچێوەی گفتوگۆ لەسەر سومالی لەند، ئارتخاس یان تورکستانی ڕۆژهەڵات دروست دەکات. بەتایبەتی باسەکەی لە سەر ئەوەی چ شتێک دەبێتە هۆی پۆلێن کردنی گەلێک، فرە ڕۆشنگەرانەیە.
ڕادپەی هەروەها باسی مێژوویەکی یاسایی دەوەڵەمەندی کوردان لە سەدەی ڕابردوودا، بە پێداچوونەوە بە نەخشە و پەیماننامە سەرەکییە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە تایبەتی هی سەردەمی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم. لە کاتێکدا شەش دەیە لەوەپێش، خوالێخۆشبوو باڵوێز بیڵ ئیگڵتۆن کتێبێکی بچووکی لەسەر کۆماری کورتماوەی مەهاباد بۆ بەردەنگی ڕۆژاوایی نووسی، ڕادپەی هەوڵی ناسەرکەوتووی دیکەی کوردان بۆ سەربەخۆیی شی کردۆتەوە، هەم لە ژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعس دا و هەروەها دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩.
لە پەیوەندیی لەگەڵ دۆخی ئێستادا، ئەو وردەکاریی پرسەکان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە پێشکەش دەکات، لە کوردستانی عێراق و مشتومڕەکان لەسەر بڕگەی ١٤٠ی یاسای بنەڕەتی عێراق پاش ٢٠٠٣ تا جیابوونەوەی چارەسەرییانە لە تورکیە. باسەکەی لەسەر پرسی ئێران وێدەچی پێشبینیکراو بێ، چونکە ناڕەزایەتی کوردان لە گەڵ نزیکبوونەوەی جێنشینیی ڕێبەری گەورە، عەلی خامنەیی، دەتەقێتەوە. باسەکەی لەمەڕ سەربەخۆیی کوردان ڕەنگبێ لە ڕوانگەی یاساییەوە دروست بێ بەڵام گەلێک گیروگرفتی کردەیی، وەکوو شارۆمەندیی دووانە و دانووستاندنی دووبارە لەسەر رێککەوتنە ناوچەییەکان تا یەکخستنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی، پاشگوێ دەخات.
لە کاتێكدا کە چاپخانەی ڕوتلێگ نرخی کتێبەکەی بۆ کتێبخانەکانی زانکۆکان دیاری کردووە تا خەڵکی ئاسایی، بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ سەرچاوەیەکی بەنەرخ لە کتێبخانە تاکە کەسییەکانی سیاسەتوانان یان ڕۆژنامەوانانێک دەبێ کە کار لەسەر پرسی کورد دەکەن. هۆیەکەی تەنیا ناوەرۆکی دەوڵەمەند و فرەچەشن نییە، بەڵکو هەروەها توانایی نووسینی ئینلگیزیی ساکار ئەگەر نەڵێێن تا ڕادەیەک وشک؛ بە پێچەوانەی گەلێک لە ئاکادێمیسیەنەکان بێ، ڕادپەی لە بارەگای ئاکادێمیدا چۆک دانادا تا پێشترییەتی بە تیۆری لە جیات ڕاستی بدات یان لەجیات ڕوونکردنەوەی زانیاریی، ئەوی تەمومژاوی بکات.
تێبینی: ئەو وتارە پێداچوونەوەی دوکتور مایکڵ ڕوبین کار بەدەستی پێشووی پێنتاگۆن، بە کتێبی دوکتور لوقمان ڕادپەی بە هەمان نێوە
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
یاد و لەبیرچوونەوە
یاد و لەبیرچوونەوە دانا حەمید «ئەوانەی ناتوانن ڕابردوو بەبیر بهێننەوە، مەحکومن بە دووبارەکردنەوەی». (جۆرج سانتایانا)… [واتە، مێژوو تەنها کۆمەڵێک چیرۆکی ڕابردوو نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە بۆ بینینی داهاتوو. فەرامۆشکردنی هەڵەکان، گەورەترین هەڵەیە [...]
هەندێ سەرنج دەربارەی ئەنفال و یادەوەریی
هەندێ سەرنج دەربارەی ئەنفال و یادەوەریی دانا حەمید ١- یادەوەریی ئەنفال، لە جەوهەرە قووڵەکەیدا، فینۆمینۆلۆژیای غیابە؛ ئەزموونێکی بەردەوامی هەستکردنە بەو بۆشاییە گەورەیەی کە لە بوونی نەتەوەیەکدا دروست بووە. ئەمە تەنها گێڕانەوەی [...]
بەرەی سوننە و داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات
بەرەی سوننە و داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاگری ئیسماعیل نژاد ڕۆژی ٣٠ی مارسی ٢٠٢٦ لە ئیسلامئابادی پاکستان، کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی چوار وڵاتی ئیسلامی کە بریتی بوون لە سعوودییە، پاکستان، میسر و تورکیا [...]
ئاراستەدانی “گوتاری سیاسی” بە “گوتاری کولتووری”، ستراتیژیی بۆ کوردستان وەکوو نەتەوەیەکی بندەست
ئاراستەدانی "گوتاری سیاسی" بە "گوتاری کولتووری"، ستراتیژیی بۆ کوردستان وەکوو نەتەوەیەکی بندەست ڕێباز ڕۆژهەڵات پێشەکی لە مێژووی فەلسەفەی سیاسیی هاوچەرخدا، پەیوەندیی نێوان "کولتوور" و "سیاسەت" یەکێکە لە ئاڵۆزترین کایەکان، بەتایبەت کاتێک [...]
ئەی ئاشنا ئاسۆ ڕوونە یا لێڵە؟ دووانەی هیوا و دەرفەت لە سیاسەتی کوردیدا
ئەی ئاشنا ئاسۆ ڕوونە یا لێڵە؟ دووانەی هیوا و دەرفەت لە سیاسەتی کوردیدا فاتح سەعیدی پێشەکی زۆربەمان ئەم شیعرەی مامۆستا هێمنمان بیستووە کە لە کاتی تەنگانە و نائۆمێدیی سیاسیدا دووپاتە دەبێتەوە [...]
کاتێک خەیاڵی ئەدیبێک دەبێتە واقیعی سیاسی
کاتێک خەیاڵی ئەدیبێک دەبێتە واقیعی سیاسی پەرویز شێخی سیاسەت و ئەدەبیات، ئەگەرچی لە دوو جەستەدا دەژین، بەڵام لە ڕاستیدا یەک گیانن؛ یەکێکیان کار دەکات بۆ بەڕێوەبردنی ئێستا، ئەوی تر دەچێتە ناو [...]







