کورد و شەڕی مەلازگرد 

نووسەر: ئیسماعیل شەمس  

وەرگێڕ: فەرهاد ئەکبەری 

٢٦ی ئاب، ١٠٧١ی زایینی، ساڵڤەگەڕی شەڕی مەلازگرد و سەرکەوتنی ئاڵپ ئەرسەلانی سەلجووقییە بە سەر ئیمپراتۆریای رۆمدا. ئەم سەرکەوتنە، دەروازەکانی ئانادۆڵی بۆ تورکان کردەوە و بە مانەوەیان لەم مەڵبەندەدا، هێدی هێدی ئاسۆی نوێیان بە روودا کرانەوە. زۆرمان پێوە نەناوە بێژین، ئەگەر شەڕی مەلازگرد نەبا، نە عوسمانییەکان پەیدا دەبوون، نە ئیستانبول داگیر دەکرا و نەش وڵاتێک بە ناوی تورکیای ئیستا دادەمەزرا؛ بۆیە شەڕی مەلازگرد بۆ تورکان یەکجار گرنگە.  پرسیاری سەرەکیی ئەم بابەتە لەمەڕ پێوەندیی ئیمەی کوردە بە شەڕی مەلازگردەوە. دیارە کە مەلازگرد ئەو دەم شارێکی کوردی بوو و ئیستاش هەر کوردییە. شەڕەکەی مەلازگرد چەندی بۆ تورکان گرنگ بوو، هێندش بۆ ئێمەی کورد گرنگە، لێ هەر بە راست کاممان سالڤەگەڕی ئەم شەڕەمان لەبیرە؟ دۆڕاوی شەری مەلازگرد تەنیا ئیمپراتۆریای رۆم نەبوو، ئێمەی کوردیش تێیدا دۆڕاین. پاش شەڕەکەی مەلازگرد، سێ دەوڵەتی کوردی جیرانی ئیمپراتۆریای رۆم، واتە، رەوادی، شەدادی و مەروانی، دەستبەجی لە لایەن سەلجووقییەکانەوە رووخێنران و ناسنامەی سیاسی و سەربازیی کوردی لەو مەڵبەندەدا ریشەکێش کرا. شەڕی مەلازگرد، هاوسەنگیی هێزی لەم مەڵبەندەدا بە قازانجی تورکان گۆڕی، بەچەشنێک کە کورد تەنانەت لە سەردەمی ئەیوبییەکانیشدا ئیدی نەیتوانی دەسەڵاتەکەی خۆی لەم شوێنەدا ببووژێنێتەوە و بۆ هەتایە کەوتە بن دەستی سەلجووقی، عوسمانی و میراتگرەکانیان. 

دەبێ شەڕەکەی مەلازگرد بخوێنینەوە و بەردەوام بچینەوە سەری، مەلازگرد، خاڵی دەسپێکی داڕمانی دەسەڵاتی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؛ داڕمانێک کەوا بۆ هەزار ساڵ ئەچێ هەروا درێژەی هەیە. یەکێک لە پرسگریکەکانی مێژوونوسیی کوردی، لەبیرکردنی خاڵە وەرچەرخانەکانی دیرۆکەکەیەتی، خاڵ گەلی وەرچەرخانی دیرۆکێک؛ هەر برێتی نییە لە هەستانەوە و سەرکەوتنەکانی؛ بەڵکو بن کەوتنەکانیشی دەگرێتەوە و  ئەمن پێم وایە پاش هاتنی ئیسلام، هیچ دۆڕانیک بۆ کورد هێندەی شەڕی مەلازگرد قورس و هەژەند نەبووە. لە شرۆڤەکردنی دیرۆکدا، پرسین لە هۆی دۆڕان گرنگە، لێ پرسیاری گرنگتر سەردەرکردن لە هۆی سەرکەوتنی هێزی بەرامبەرە.

هاوکات لەگەڵ هێرشی تورکانی سەلجووقی لە سنووری جوگرافیای جیهانی ئیسلامدا، جگە لە هێزی بەرەنگاریی دەیلەمی و کورد هیچ هێزێکی تر لە هەمبەریاندا نەبوو. خیلافەتی عەباسی و عەرەبەکان و خەڵکی خوراسان و سوننی مەزهەبەکانی تر بۆ خۆدەربازکردن لە ئالی بوویە و فاتمییە شیعەکان، چوون بەرەو پیری سوڵتان توغرلەوە و بۆ سەرخستنی وی ئەوەی لە دەستیان هات کردیان. دەیلەمییەکانیش هێندە لاواز بوون کە بەرەنگارییەکی ئەۆتۆیان نەکرد. بەرەنگارییەکە لە هەمەدانەوە تا حەڕان و لە لوڕستانەوە تا ئەران هەر بە تەنێ لە لایەن کورد و دەوڵەتەکانییەوە واتە حەسنویە، عەنازی، رەوادی، شەدادی، مەروانیانەوە دەکرا. 

پرسیاری میژوونووس ئەوەیە کە ئاخۆ دەستاودەستبوونی دەسەڵات لە دەستی کوردەوە بۆ دەستی تورک هەر دەبێ لە سۆنگەی لاوازیی کوردەوە لێک بدرێتەوە یان خاڵە بەهێزەکانی تورکان و یان تێکەڵەیەک لەم دووە و هۆیەکانیش چنە؟ ئەگەر ئەم پێنج دەوڵەتە کوردییە وەکی سەلجووقییەکان یەکدڵ و یەکدەست بانایە، ئاخۆ سەلجووقییەکان دەیانتوانی خۆ بگەیەننە ئەنادۆڵ و هەر لە بنەڕەتدا سەڕی مەلازگرد دەقەوما؟ کاریگەریی مەزهەبی سوننی لە راکێشانی هەندێک بەشی خەڵکی کوردەواری بەرەو یەکێتیی دژە شیعە و دژە رۆمی بە پێشەنگایەتیی سەلجووقییەکان و تەکینەوە لە دەوڵەتە خۆجێییەکانی خۆیان چ بوو؟ چما سەلجووقییەکان، خەلافەت و خواجە نیزام ئەلمولکی تووسی پاش کەلکوەرگرتن لە هێزی سەربازیی کوردە سوننییەکان، گشتیان وەدەرنان و تەنانەت مەزهەبی هاوبەشی سوننییش وای نەکرد تا لە سڕینەوەی ناسنامە سیاسییە سەربەخۆکەیان خۆ ببوێرن؟ 

 هەڵوێستی کام لە میرانی کورد لە هەمبەر سەلجووقییەکان و شەڕی مەلازگرددا وە ڕاست گەڕا؟ داخوا ئەو بەشە لە میرانی کورد لە پاڵیان وە رۆمی مەسیحییەوە دا، دوورنواڕتر بوون یا ئەوانەیان کە لەژێر ناوی جیهاددا لەگەڵ ئالپ ئەرسەلان کەوتن و بە سەرخستنی لە شەڕەکەدا، گۆڕی نەمانیان لۆ خۆ هەڵقەند؟ ئەمانە پێرستی ئەو پرسیارانەن کە لە دەمی خوێندنەوەی شەڕی مەلازگرددا، بە مێشکماندا دێن، رەنگە بکرێ بە دەیان پرسیاری تریش لە خۆ بکەین. گەرەکە بێژین، رووداوگەلی دیرۆکی قەت نامرن و بەڵکو بەدرێژایی دیرۆک دەژین و دەگەنە سەردەمەکەی ئێمەش و بەدڵنیاییەوە کاریگەریشیان لەسەر پێشەرۆژمان دەبێ. هەر ئەم رەوتانەشن کە دیرۆکنووس لە دیرۆکی تەوسیفی و شیکارییەوە بەرەو دیرۆکی کەلکگر ” کاربردی“ پاڵ پێوە دەنێن. 

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی

شەمس، ئیسماعیل(٢٠٢٦): کورد و شەڕی مەلازگرد . بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • ئەی ئاشنا ئاسۆ ڕوونە یا لێڵە؟ دووانەی هیوا و دەرفەت لە سیاسەتی کوردیدا

ئەی ئاشنا ئاسۆ ڕوونە یا لێڵە؟ دووانەی هیوا و دەرفەت لە سیاسەتی کوردیدا

ئەی ئاشنا ئاسۆ ڕوونە یا لێڵە؟ دووانەی هیوا و دەرفەت لە سیاسەتی کوردیدا فاتح سەعیدی پێشەکی زۆربەمان ئەم شیعرەی مامۆستا هێمنمان بیستووە کە لە کاتی تەنگانە و نائۆمێدیی سیاسیدا دووپاتە دەبێتەوە [...]

  • کاتێک خەیاڵی ئەدیبێک دەبێتە واقیعی سیاسی

کاتێک خەیاڵی ئەدیبێک دەبێتە واقیعی سیاسی

کاتێک خەیاڵی ئەدیبێک دەبێتە واقیعی سیاسی پەرویز شێخی ​سیاسەت و ئەدەبیات، ئەگەرچی لە دوو جەستەدا دەژین، بەڵام لە ڕاستیدا یەک گیانن؛ یەکێکیان کار دەکات بۆ بەڕێوەبردنی ئێستا، ئەوی تر دەچێتە ناو [...]

  • جەنگ و نیگەرانییەکانی

جەنگ و نیگەرانییەکانی

جەنگ و نیگەرانییەکانی دانا حەمید لە پێکهاتەی ئاستی دەروونی مرۆڤ و کۆمەڵگەکاندا، هێزگەلێکی سەرەتایی و دژبەیەک بوونیان هەیە کە شارستانییەت و یاسا بەردەوام هەوڵی سەرکوتکردن و کۆنتڕۆڵکردنیان دەدەن. دەرونشیکاری، بەتایبەت لە [...]

  • سیناریۆکانی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران

سیناریۆکانی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران

سیناریۆکانی کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران عومەر ئیزەدخواە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە بە هێرشێکی گەورە و کاریگەری سەربازییان بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٦دا [...]

  • بۆچی گەیشتنی فڕۆکەکانی A-10 ئاماژەیەکی ئەگەرییە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی؟

بۆچی گەیشتنی فڕۆکەکانی A-10 ئاماژەیەکی ئەگەرییە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی؟

بۆچی گەیشتنی فڕۆکەکانی A-10 ئاماژەیەکی ئەگەرییە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی؟ هێلینا باوەرنفایند زۆربەی خەڵک پێشتر لێرە و لەوێ لە هەواڵەکان، سۆشیاڵ میدیا یان ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنییەکان بیستوویانە: فڕۆکە جەنگییەکانی A-10 Thunderbolt IIی ئەمریکی [...]

  • لەنێوان هێڵەکانی پێشەوەدا کورد لەژێر سێبەری جەنگێکی نوێی ناوچەییدا

لەنێوان هێڵەکانی پێشەوەدا کورد لەژێر سێبەری جەنگێکی نوێی ناوچەییدا

لەنێوان هێڵەکانی پێشەوەدا کورد لەژێر سێبەری جەنگێکی نوێی ناوچەییدا هێلینا باوەرنفایند هەولێر. لە شەوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانی ئۆتۆنۆم لە باکووری عێراق، ئاسمان چیتر تاریک نییە، بەڵکوو دەدرەوشێتەوە. دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە، تەقینەوە، [...]