بیروڕا

،و

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی

ئەلڕەشاد، عەبدولڕەحمان؛ و. پاڵانی، هێرش (٢٠٢٤): ئیسرائیل جارێ بەتەما نییە دەست ڕاگرێ. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان تیشک.

پوختە

ئێستا ئێتر دەرفەت لەبارە بۆ ئەوەی سوپای لوبنان ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان بگرێتەوە ئەستۆ و کۆتایی بە ڕۆڵی سەربازیی حیزبوڵڵا بێنێ. لە ئەگەری کەمتەرخەمیی سوپای لوبنان بۆ وەئەستۆگرتنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل تا بەهاری داهاتوو بەردەوام دەبن و، ئێسرائیل تا کوژرانی دوا چەکداری هەڵهاتوو لە لوبنان دەسهەڵگر نابێ و، لە درێژەدا لوبنان دەبێتە وێرانە و حیزبوڵڵاش لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە بە تەواوی لەناو دەچێ. نەخێر هێشتا شەڕ کۆتاییی نەهاتووە. پێشبینیی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ لە بەرەی سێهەم واتە سووریا و چوارەمیش لەگەڵ ئێراندا بەردەوامە. ئیسرائیل، دوای سەرکەوتنی لە نەهێشتنی حەماس و لەناوبردنی زۆربەی تواناکانی حیزبوڵڵا، مەترسیی ئەوەی هەیە هەڕەشەکان لەدژی بگەڕێنەوە سەر دۆخی جاران، مەگەر ئەو هێڵە درێژکراوەی ئێرانی کە لە عێراقەوە بۆ سووریا قایم کراوە تێکەوەپێچرێ و بە تەواوی تێک بشکێنرێ.

.

  • نووسەر: عەبدولڕەحمان ئەلڕەشاد

  • وەرگێڕ: هێرش پاڵانی

  • ڕێکەوت: ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2024 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

سەروتاری شەرقولئەوسەت:

بەبێ هێژموونی حیزبوڵڵا و حەماس، هەتاو جارێکی تر لەسەر غەزە و لوبنان هەڵدێتەوە، جا ئەو دوو هێزە ئێمە وەک شەڕکەری بەرخۆدان یان چەکی ئێرانی بیانناسین. دیمەنێکی جیاواز و ڕۆژێکی نوێ خەریکە دەست پێ دەکا کە خۆگورجکردنەوەی بەرپرسانە و هەنگاوی بەکردوەی فەلەستینی و لوبنانی و عەرەبی و نێودەوڵەتیی پێویستە، بۆ کەمکردنەوەی زیانە مرۆیی و سیاسییەکان؛ لە ئاکامیشدا پێشگرتن لە تێکقرمانی زیاتر.
لە ئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە سەرەتای ساڵەوە و دوای کوشتنی سنوار و لەناوبردنی دەسەڵاتی حەماس، ئەمڕۆ ئیسرائیل لە پێگەیەکی بەهێزتر لە دوێنێدایە. ئیسرائیل ئیتر ناچار نییە سەودای زیندانییەکان بە بارمتەکان بکا، لە ژێر گوشاردا نییە کە ئەو چارەسەر و سازانانەی بۆ ئیدارەی غەزە لە دانوستانەکانی قاهیرەدا خراونەڕوو قبووڵ بکا، ئیتر پێشنیارەکانی پاریس لەسەر مێز نین و ئیدی ناتوانرێ بە ئیسرائیل بگووترێ چۆن دەروازەکان، لەوانەش دەروازەی “فیلادلفیا”، بەڕێوە ببرێن.
دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا و زۆربەی ڕێبەرانی حیزبوڵڵا، چیتر نە لوبنان بە درێژەی دۆخی ڕابردوو ڕازی دەبێ و نە ئیسرائیل بەوەی لە ناوچەی ضاحیە داوای دەکرد پایبەند بن بە بڕیارنامەی “١٧٠١” بۆ ڕێگریکردن لە ڕاکت هاویشتن و دزە پێکردنی چەکدارانی ئەو حیزبە، لەبەرابەر ڕاگرتنی پەلاماری ئیسرائیل و بەزاندنی سنوورەکانی لوبنان.
ئێستا ئێتر دەرفەت لەبارە بۆ ئەوەی سوپای لوبنان ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان بگرێتەوە ئەستۆ و کۆتایی بە ڕۆڵی سەربازیی حیزبوڵڵا بێنێ. لە ئەگەری کەمتەرخەمیی سوپای لوبنان بۆ وەئەستۆگرتنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل تا بەهاری داهاتوو بەردەوام دەبن و، ئێسرائیل تا کوژرانی دوا چەکداری هەڵهاتوو لە لوبنان دەسهەڵگر نابێ و، لە درێژەدا لوبنان دەبێتە وێرانە و حیزبوڵڵاش لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە بە تەواوی لەناو دەچێ.
نەخێر هێشتا شەڕ کۆتاییی نەهاتووە. پێشبینیی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ لە بەرەی سێهەم واتە سووریا و چوارەمیش لەگەڵ ئێراندا بەردەوامە. ئیسرائیل، دوای سەرکەوتنی لە نەهێشتنی حەماس و لەناوبردنی زۆربەی تواناکانی حیزبوڵڵا، مەترسیی ئەوەی هەیە هەڕەشەکان لەدژی بگەڕێنەوە سەر دۆخی جاران، مەگەر ئەو هێڵە درێژکراوەی ئێرانی کە لە عێراقەوە بۆ سووریا قایم کراوە تێکەوەپێچرێ و بە تەواوی تێک بشکێنرێ. کەوایە ڕەنگە ئامانج لەم قۆناغەدا دەرپەڕاندنی ئێرانییەکان لە سوریا بێ، هەرچەندە ئەمە سیاسەتێکی ئاشکرا نییە، بەڵام ئەوەی ئیسرائیل لەسەر زەوی دەیکا ئاماژەیە بۆ ئەوە و هاوتەریبیشە لەگەڵ ئەوەی لە ناوخۆی ئیسرائیلدا داوای دەکرێ. هەڵگرتنی مینە چێنراوەکان لەسەر سنووری جەولانی داگیرکراو لەگەڵ سوریا و، داوای لابردنی هێزە نێودەوڵەتییەکان کە لەو بەینەدا جێگیرکراون، هەموو ئەمانە نیشان لەوەن کە پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەڕێوەیە. هەرچەندە دیمەشق تاکوو ئێستا سیاسەتێکی وشیارانەی گرتووەتە بەر و خۆی لە تێوەگلان لە سەربەگێچەڵییەکانی “حەماس” و “حیزبوڵڵا” بواردووە و هیچ بیانوویەکی وای نەداوەتە دەست ئیسرائیلییەکان بۆ ئەوەی بیکەنە ئامانج، بەڵام ناتانیاهۆ و حکوومەتەکەی ئیرادەی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی ئێران، کە ئابلۆقەی ئێسرائیلی داوە، بە ئاشکرا و زەقی نیشان داوە. دیارە هەڕەشەکانیش لە ڕوانینی ئیسرائیلەوە واتا “حەماس” و “حیزبوڵڵا” و بنکەکانی ئێران لە سووریا. هەر لەو پەیوەندییەدا خۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسووڵگەریی ئێران لە دیمەشق، لە سەرەتای مانگی ئاپریلی ڕابردوومان لە بیر ماوە، کە گەر تەنیا یەک پەیامی هەبووبێ بە دڵنیایییەوە ئەو پەیامەیش ئەو بوو کە دەیگوت: ئێرانییەکان، جانتاکانتان کۆ بکەنەوە و سووریا بەجێ بهێڵن. هەڵبەت دەرچوونیان بە شێوەیەکی ئاشتییانە لە سووریا دەبێتە دەسکەوتێک بۆ حکوومەتی ئەم وڵاتە. بوونی ئێرانییەکان لە کاتی شەڕی ناوخۆدا، ڕەنگە بیانوویەکی هەبووبێ بەڵام بە کۆتاییهاتنی شەڕ، ئەوان ئیدی وەک بارگرانییەک بۆ سەر سووریا دەبینرێن.
ڕەنگە ناتانیاهۆ وەک شێتێک بچێ کە بە هەموو ئاراستەیەکدا تەقە دەکا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بە پێی پلانێکی داڕێژراو کاردەکا کە ئامانجێکی فرە ڕوونی هەیە. ڕەنگە هیچ کەس لە ئێمە پێمان وا نەبووبێ کە ئەو بتوانێ ئەو ئامانجانە بپێکێ، کە ئامانجەکەش بریتییە لە نەهێشتنی هەڕەشە گەورە و ترسێنەرە ناوچەیییەکانی ئێران لە دەوروبەری. وا پێشبینی دەکرێ لەم هەفتەیەدا ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە بەو واتایەیە ناتانیاهۆ بە سەری سنوار ڕازی نابێ. هێرشەکە ئەگەر ڕوو بدات، ئێران دەخاتە بەردەم دوو بژاردە، یان ملدان بە مەرجەکانی ئیسرائیل و کۆتاییهێنان بە چالاکییە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران، یان خۆ ئامادە کردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەترسیدارتر بۆ خۆی و ناوچەکە.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا زاهیر محەمەدی هێندێک ڕووداو پێش ئەوەی ببنە مێژوو، دەبن بە تاقیکردنەوەی ویژدان. لەو ساتانەدا، ناکۆکیی سیاسی و سنووری تەنگی حیزبایەتی وەک بەفر [...]

  • بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو کەماڵ حەسەنپوور سواری باڵی مەلی خەیاڵ دەبم و دەگەڕێمەوە دواوە، بۆ سەردەمێک کە وەک خەونێک لە مێشکمدا ماوە. منیش وەک هاوتەمەنەکانی خۆم و جیلی پێش [...]

  • کۆدیکسی ئەخلاقیی چەک؛ دێلوژنی ئایدۆلۆژیا و تراسێندێنسی ئاگایی لای دکتۆر قاسملوو

کۆدیکسی ئەخلاقیی چەک؛ دێلوژنی ئایدۆلۆژیا و تراسێندێنسی ئاگایی لای دکتۆر قاسملوو

کۆدیکسی ئەخلاقیی چەک؛ دێلوژنی ئایدۆلۆژیا و تراسێندێنسی ئاگایی لای دکتۆر قاسملوو شاهۆ حوسێنی لە مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەگەلی ڕزگاریخوازانەی گەلانی ژێردەستدا، شۆڕش زۆرجار وەک پرۆژەیەکی تەواو میکانیکی و تەکنیکی سەیری کراوە و پێناسەکراوە؛ پرۆژەیەک کە [...]

  • ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە

ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە

ماژیکی ڕەش و مێژووی کووژاوە فاتح سەعیدی دۆخی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ و ئازادبوونی باشووری کوردستان بووە هۆی ئەوە بەرەبەرە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دیو و ئەو دیو توندوتۆڵ بێتەوە. هەموو کەسوکاری نەنکم لە [...]

  • ئایا کورد ژێردەستەیە یان داگیرکراو؟

ئایا کورد ژێردەستەیە یان داگیرکراو؟

ئایا کورد ژێردەستەیە یان داگیرکراو؟ ئیبراهیم مەلازادە یەکێک لەو چەمکانەی کە نووسەر و توێژەرانی کورد بە ئاگایی یان بە نائاگایی بۆ دۆخی کورد بەکاردەهێنن، جیاوازنەکردنە لەنێوان چەمکی داگیرکەر و ژێردەستە. مانای [...]

  • ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت

ڕێبەرێک کە نەیدەویست کاریزما بێت دانا کۆنەپۆشی "لەناو ئاپۆرای جەماوەردا هاواری بژی قاسملوو بەرز دەبێتەوە. قاسملوو درووشمەکەیان پێ دەبڕێت و دەڵێت لە حیزبەکەی ئەودا تاکپەرستی جێگای نییە." پوختە      ئەم وتارە دەپەرژێتە سەر [...]