لە پشکۆی پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا هەتا کرداری سیاسیی حیزبەکانی کوردستان

ڕۆژیار ڕۆژهەڵاتی

ئەمڕۆ لە بەرامبەر پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، خەڵک بە کردەوە لە گۆڕەپان دا بوو.
بە درێژایی مێژو و شۆڕشی گەلانی دونیادا بینیومانە لە ئەدەبیاتی سیاسییدا کرداری کە ئەوە ڕای گشتییە کە ڕژێمێکی سیاسیی پێکدەهێنێت و (یان) دەیڕووخێنێت.
ئەم کردەوە سیاسییەی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیفێستی بەرخۆدانی گەلێکی بەشخوراو و پڕ مەینەتە، کە لە چوارچێوەی بیری تاکەکەسی دێتە دەر و لە پانتایی هۆشیاریی نەتەوەیی خۆی دەبینێتەوە.
لە گەرمەی شەهیدبوونی ژینا و دواتر هێرشی ئیسرائیل – ئەمریکا بۆ سەر ئێران (لە درێژەی مێتالیزەکردنی کوردستان لە لایەن ڕژێمەوە) ڕووی لە زیادبوون کرد، بەڵام بوونی حیزبەکانی کوردستان «وەک مەرجەعی سیاسیی» بۆ خەڵک پاڵپشتێک بووە کە گەل تێچووی «مادی» و «مەعنەوی»یەکەی وە ئەستۆ گرتووە.
حیزبەکانی کوردستان کە لە گەرمێن تۆپباران و بۆردومان دەکرێن، لێرە خەڵک بە دەستی خاڵی و بێچەک وەڵامی دەداتەوە و گرمە لە دڵی دوژمن هەڵدەستێنێت.
خەڵکی کوردستان کە لە چەنگ زاڵم وەزاڵە هاتووە، هۆشیاریی سیاسییان پێش حیزبە کوردییەکانە، و خەڵک ئەو حیزبانە – لەگەڵ ئەوەیدا کە ڕێکخەر و پاڵپشتی خەڵکی کوردستانن (وەکوو هەمو دونیا) -، بەڵام هەر وەک ئەبزارێک بۆ گەیشتن بە ڕزگاری یان باشتربژێوی بە دەسەڵات دەبینێت.
بەڵام ئەوە خەڵکە بڕیار دەدات کە ئەم حیزبە چ سیاسەتێک داڕێژێت و چۆن بجووڵێتەوە.
بە ڕای من لە ئێستادا خەڵک هەنگاوی باشیان بڕیوە و بە باشی نیشانیان داوە کە بەعەمەل لە میداندان و چاوەڕوانیی پشتیوانیی ئەوانن و لایان کە رێبەرایەتیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات تا چەند هەنگاویان هەڵهێناوەتەوە؟ تا چەند توانیویەتی نقورچکێک لە خۆی بگرێت و بەخۆیدا بێتەوە؟
بە وتەی عەزیز گەردی: «هەموو شۆڕشەکانمان، کە داگیرسان، تەنیا دوو تفەنگ بوون بە ناتەبایی تەقەیان کرد و سێدارەیان بەدوادا هات.» شۆڕش قوربانی، کوژران، سووتان و سێدارەی دەبێت، بەڵام ئێکزەیتی خەباتی ئێمە کەنگێ دێتە دی؟ چۆن دێتە دی؟ وەڵامەکە زۆر سانایە، بە «بوونی گەڵاڵە و ستراتیژیی» دێتە دی.
بۆ نموونە:
ئا: ئێمە دەبێ بزانین چۆن خەبات دەکەین و دەرئەنجامی خەباتەکەمان دەبێت بە چی!
ئاش بە خوێنی لاوانی تۆ بگەڕێ و باراشەکەی یەکی دیکە بیبات، کلۆڵییە. ئەم دۆخە هەنووکەییەی کە ئێستا لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتەوە ئاراوە، پەسخۆراندی پۆزێتیڤی بۆ سیاسەتی سیستماتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و وەڵامدەر نییە.
بۆیە دەبێ چاومان کراوە بێت بزانین کام جۆر لە خەباتی مەدەنی/چەکداری گونجاوە؟ ڕێگا و ڕێبازی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیدا کە خەباتی مەدەنی زۆربەی کاتەکان ڕەچەشکێن و سەرکەوتووتر بووە لە خەباتی چەکداری، بەڵام ئەگەر خەباتی مەدەنی وەڵام وەرنەگرێت، نابێ خەباتی چەکداری بێتە کایەوە؟
بێ)
خەباتی سیاسیی کوردستان دوو بژاردەی زیاتر لەبەردەست نییە. یان وەک تێزی برایەتیی گەلان – ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕووی دا – دەبێ ببێتە ئاردی ناو دڕکان، یان دەبێ هێزی پێشمەرگەی خۆی پوشتە و پەرداخ بکات و بە نیازی ئازادکردنی خاکی خۆی بێت و لە بیری ڕاگرتنی بەهێزی پێشمەرگەی خۆی بێت.
ئەم ستراتیژییە بەبێ بوونی مەنتیق و ئیرادە بەدی نایەت.
پ:
لە نەبوونی پشتی جەبهەدا، پێویستییەکانی لۆجێستیکی سەربازی و ئینسانیی شەڕ چۆن دابین دەکرێن کە پێویستی بە بیرکردنەوە هەیە.
بۆ دەبێ هێزی پێشمەرگە ئێستا لە مەیداندا بێت و ئەگەر نەێت، چی ڕوودەدات؟
لەگەڵ هەمووی ئەوانەدا کە باسمان کرد، دەرفەتی عاملییەتی ئێستا لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری، دابەزینی توانای سەربازی بۆ لۆجێستیکی هێز و هێزی لۆجێستیکی وەک (دووانەی لێکدانەبڕاو) زیاتر بۆ بەرەی ئازادیی ئێران بە گشتیی و بۆ کوردستان بەتایبەتی ڕەخساوە، کە ئەگەر ئەم هەلە نەقوازرێتەوە و کەڵکی لێ وەرنەگیرێت، دەبێ چاوەڕوانیی لێکەوتەی نێگەتیڤ بین.
لە ئێستادا ئێران بەرەو داڕمانی سیاسیی – ئابووری دەڕوات و ئەگەر حیزبەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دارێژەرێکی کرداری لە گۆڕەپانی کوردستان و ئێران (وەک ناوەند) نەبێت، تێچووەکان لە دەسکەوتەکان زیاتر دەبن. ئەگەر لە سەدەی بیستەمدا حیزبی سیاسی وەک منداڵی دیموکراسی ئەژمار دەکرا، لە ئێستادا ئەم منداڵە لە سەدەی بیستویەکدا دەبێ گڕووگاڵی بێتە دەر و نوێنەری کۆمەڵگاکەی بێت، و داوای ماف دەکات. ئەم نوێنەرە دەبێ هاواری بێدادیی گەلە بەش مەینەتەکەی بێت. ئەگەر ئەم هەلەی ئێستا دێتە کایەوە، نەقوازرێتەوە بۆ مەیدانی کرداری و وەک هەلی پێشوو چاوی لێ بقووچێنرێت، ئیتر سووتەمەنیی پاش خۆڵەمێش دەبین.

ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە حیزبە سیاسییەکان ماوەی چارەگە سەدەیەک و بگرە زیاتر لە ژینگەی سیاسیی خۆیان دوورن و ئەگەر بە هاودەنگیی/هاوسەنگیی کۆمەڵگەی مەدەنی نەجووڵێنەوە و لە زەرفییەت و بوونی وزەی بەهێزی ئەوان کەڵک وەرنەگیرێت، لێکترازانی لێکتێنەگەیشتن دێتە ئاراوە کە لێکدانەوەی زیاتر هەڵدەگرێت.
فەرهەنگی سیاسیی ئەمڕۆی مانگرتن و مانگرتنەکانی پێشوو بەشێکی بۆ ئاستی پێشکەوتووخوازیی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگەڕێتەوە کە سەردەمانێک لە چوارچێوەی ئەنجوومەنە ئەدەبیی/ژینگەپارێزی/یارمەتیدەری/هەرەوەزییەکان خۆی نیشان داوە. لەێرەدا کۆمەڵگەی مەدەنی بە داڕشتنی بەستێنی لەبار، فەرهەنگی پێشکەوتووخواز پێکدەهێنێت و هەوڵ بۆ ژیاریی کۆمەڵگەیەکی دەرەوەست دەدات.
گوزارەی سەرکەوتنی ئەمجارەی مانگرتنی کوردستان نابێ تەنیا لە چوارچێوەی دروشم و شانتانژی نیشاندانی میدیای کوردیی حیزبی/غەیرەحیزبی دا بمێنێتەوە، بەڵکوو دەبێ حیزبی سیاسییش لە فکریتی ڕێنیشاندەری خۆی بێتە دەر و گەڵاڵەی بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هەڵوێستە هەبێ، دەنا دەبنەوە دۆڕاوی دەهەی ۵۰ و ۶۰ی هەتاویی ڕابردوو. شۆڕشی ژینا خەڵک کردی، خەڵکیش زیندووی ڕاگرتووە، حیزبی سیاسی نابێ خۆی تەنیا لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکدا ببینێتەوە، دەبێ بە کردەوە بۆ دوای مانگرتن گەڵاڵەی هەبێ. خۆشیی یەک ڕۆژەی سەرکەوتنی مانگرتن وەک دەرزییەک وایە کە ئەگەر شوێندانەرییەکەی تەواو بوو، ئێشەکە هەر لە جێی خۆیەتی و تەواو نەبووە.
پنگخواردووی ئاخ لەسەر دڵی خەڵکی کوردستان تەنیا بە داڕێژەری سیاسەتی درووست و لە ڕووی عەقڵییەت و بەستراو بە ژینگەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (جیاواز لە پارچەکانی تری کوردستان) دەبێ بێتە کایەوە. ئەم سیاسەتە کە ئێستا لە گۆڕەپانی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان» خۆی نیشان دەدات، نابێ وەک ئەزموونی «ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران» لە ساڵی ٢٠١٨ بێت، بەڵکوو دەبێ بە سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرای کوردستانی و نیشتمانیی ڕوو بە گەلی خۆی بەڵێن بدات و داڕێژەری ئەکتیڤی هەبێت، ئەگەر ئەمە وەک ڕێچکە ببێت، بەئەرخەیانییەوە سەرمەنزڵگەی ئازادی چاکتر مسۆگەر دەبێت.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

ڕۆژهەڵاتی، ڕۆژیار(٢٠٢٦): لە پشکۆی پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا هەتا کرداری سیاسیی حیزبەکانی کوردستان. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • خودکارەکەی قاسملوو

خودکارەکەی قاسملوو

خودکارەکەی قاسملوو خەبات ڕەسووڵی دوکتور قاسملوو سەلام. من ناوم عەتایە و خەڵکی سەقزم. کوڕی پورم ناوی هێمنە و ئەویش خەڵکی سەقزە. ئەو لە گوندی دۆزەخ دەرە ئەژی. دۆزەخ دەرە نزیکە لەسەقز [...]

  • سۆسیالیستی فەرنجیپۆش

سۆسیالیستی فەرنجیپۆش

سۆسیالیستی فەرنجیپۆش عەلی لەیلاخ  لە «کۆمیدیای خودایی»ی دانتێدا، کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کلاسیکی جیهان، دانتێ ئالیگیری (١٢٦٥-١٣٢١)ی شاعیری ئیتاڵیایی، یەکەم پلەی «بەرزەخ»ی خۆی بە ناوی «لیمبۆ»وە بۆ کەسانێکی وەک ئەفلاتوون، [...]

  • ڕووخساری بەئۆبێکتکراو

ڕووخساری بەئۆبێکتکراو

ڕووخساری بەئۆبێکتکراو دانا حەمید ڕۆژانە کە پەنجەکانمان بەسەر شاشەی مۆبایلەکانماندا دەخشێنین و دەیبەین، بەناو لێشاوێک لە وێنە و ڤیدیۆدا تێدەپەڕین. سەدان ڕووخسار لە هەردوو ڕەگەز، پیر و گەنج دەبینین؛ ڕووخساری پڕ [...]

  • مرۆڤێک بە پێوە

مرۆڤێک بە پێوە

مرۆڤێک بە پێوە م. ئەحمەدی ئەو شەڕەی کە ئەم گەلە بۆ ژیان دەیکرد، دەستبەجێ و بێ دوودڵی بوو بە شەڕی منیش. من تا دوێنێ دکتۆرێکی «پێ‌ڕەش»ی بێ‌ناونیشان بووم، ئێستا کورد بووم؛ [...]

  • دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا

دکتۆر قاسملوو لە ئاوێنەی پێنووس و پەژارەی حەمەدەمینی سیراجیدا زاهیر محەمەدی هێندێک ڕووداو پێش ئەوەی ببنە مێژوو، دەبن بە تاقیکردنەوەی ویژدان. لەو ساتانەدا، ناکۆکیی سیاسی و سنووری تەنگی حیزبایەتی وەک بەفر [...]

  • بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو

بیرەوەریی دوو دیدار لەگەڵ دوکتور قاسملوو کەماڵ حەسەنپوور سواری باڵی مەلی خەیاڵ دەبم و دەگەڕێمەوە دواوە، بۆ سەردەمێک کە وەک خەونێک لە مێشکمدا ماوە. منیش وەک هاوتەمەنەکانی خۆم و جیلی پێش [...]