بازدان بۆ ناوەڕۆک

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک‌، بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری زانست و مەعریفە لەسەر کوردستان و پرسی بەربڵاوتری کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێدەکۆشین. تیشک لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئاڵمان دامەزراوە، ڕێکخراوێکی ناحکومی و قازانج نەویستە و پابەندی لێکۆڵینەوەی ورد و زانستییانەی بوارە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانە.

توێژینەوەی زانستی و ئاکادێمی

ئامانجی ناوەندی تیشک، ئەنجامدان و پەرەپێدانی توێژینەوەی ئاست بەرز لە بابەت لێکۆڵینەوەی کوردی و پرسە پەیوەندیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. ئێمە لە ڕێگەی توێژینەوەکانمانەوە هەوڵ دەدەین بەقووڵی و بەوردی لە نەتەوەی کورد، مێژوو، کولتوور و زمانەکەی بکۆڵینەوە و بابەتەکان بە شێوەیەکی زانستییانە شەنوکەو بکەین. ئێمە لە زانست و زانیاریی ئاکادێمیدا بەشدار دەبین و هەوڵ دەدەین تێڕوانینی بەنرخ بۆ پسپۆڕان و شارەزایانی سیاسەت، لێکۆڵەران و ڕای گشتی پێشکەش بکەین.

ئەرکی ئێمە

ئاوڕدانەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر گەشەپێدانی دێموکراسی، سەقامگیرکردنی مافی مرۆڤ، پرسی جێندەری، پرسی ژنان، مافی چارەی خۆنووسین، نابەرابەریی کۆمەڵایەتی و بارودۆخی ژینگەیی لە ئێران و کوردستان، بە هەر کام لە زمانەکانی کوردی، ئینگلیسی، ئاڵمانی و فارسی بناغەی کاری ناوەند دەبێت.

ئامانجی ناوەندی تیشک، توێژینەوە و تاوتوێی زانستییانەی لێکۆڵینەوەی کوردی و کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە، تێگەیشتنێکی قووڵ و زانستییانەی پرسی کورد، مێژوو، کولتوور، زمانی کوردی و کێشەکانی ئێستا بدات بەدەستەوە.

کۆمەڵگە ئاکادێمییەکان

ناوەندی تیشک هاوکاریی بەرەوپێشبردنی زانست و چارەسەریی کێشە ئاڵۆز و سەرەکییەکان دەکات و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کاری هاوبەش لەگەڵ زانکۆکان و دامەزراوە توێژینەوەیی‌یەکان، هاوکاریی ئاکادێمیی ئەو ڕێکخراوانە بکات کە لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا چالاکن. لە ڕێگەی پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان زانستەکان و هاوبەشکردنی سەرچاوەکانەوە، ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاست، چۆنایەتی و کاریگەریی توێژینەوەکان لەم بوارانەدایە.

نوێترینەکان

هەموو وتارەکان
ژیانەوە

زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا

شاعیر، جیهان و دۆخی ئاوارەییی مرۆڤ لە جیهاندا دەخاتە ڕوو. مرۆڤ، زادەی بیرۆکەکانیەتی؛ مرۆڤ، لە ڕێگەی دەسبەسەرکردنی "هەقیقەت"ەوە چنگی لە خاک گیر دەکات و بەم چەشنە دەیهەوێت لە هەرێمێک بگیرسێتەوە و نیگای بەسەر بەرجەوەنی جیهاندا بخشێنێ. شیعر، خشاندنی نیگایە بەسەر جیهاندا بە یاریدەی زمان.

ژیانەوە

لە سڕینەوەوە بۆ خەمساردی:لە درێژەی وتاری «کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە».

پێشەکی کوردستان ئەمڕۆ لە دۆخێکی سیاسیی یەکجار هەستیاردا تێدەپەڕێت. بەهۆی ڕووداوەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە فەزای گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مشتومڕێکی گەرم لەسەر پەیوەندیی نێوان حیزب و جەماوەر دروست بووە. بەگشتی چاوەڕوان دەکرێت لە دۆخی قەیراندا ناکۆکی و جیاوازییەکان کەم…

ژیانەوە

کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە

لە بەشێک لە فەزای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەڵێی کێبەرکێیەک بۆ سەلماندنی عەیاری کوردایەتی ساز بووە. لەم کێبەرکێیەدا، هەر کەسێک بەگوڕ بێتە مەیدان و توندتر قسە بکا، حیزبەکان زیاتر بخاتە ژێر پرسیارەوە و داوای هەڵوێستی خێرا و ڕادیکاڵ بکا، شۆڕشگێڕێکی هەژدە عەیارترە.…

ژیانەوە

خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ٢٠٢٦: کاتێک ئابوورییەکان دێنە لەرزە، کۆمەڵگاکان ئازار دەچێژن

لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦دا، خەڵاتی «بانکی ناوەندیی سوێد» (Sveriges Riksbank) لە زانستە ئابوورییەکاندا، کە بە ناوی ئەلفرێد نۆبڵەوە ناونراوە، بەخشرایە «ڕۆبەرت ئی. هۆڵ»، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ستانفۆرد، و «مایکل وودفۆرد»، پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆڵۆمبیا؛ ئەمەش لە پای ئەو لێکۆڵینەوانەیان لەسەر بنەما ئابوورییە…

پۆدکاست

دەستپێکردنەوەی پۆدکاستی تیشک

ئاگادارییەک بۆ بەردەنگە بەڕێزەکانی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک» بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە بەشی مۆنتاژ و سوشیاڵ میدیا و بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسی شارەزا کە ئەرکی بێژەری و خوێندنەوەی دەقیان لە ئەستۆیە، پڕۆژەی «پۆدکاستی تیشک» دەخرێتەوە…

ژیانەوە

زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەم توێژینەوەیە بە مەبەستی شیکردنەوەی زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دراوە. لەم ڕوانگەیەوە، «زێهنییەتی مۆنیستیی دژەگەشەپێدان» بە واتای دەسەڵاتی تێگەیشتنێکی یەکگرتوو و تایبەتە لە ئایین و گەشەپێدان کە خۆی وەک تاکە ڕێگای شەرعی بۆ گەیشتن بە بەختەوەریی کۆمەڵگە دەبینێت. ئەم…

ژیانەوە

سایبەرناسیۆنالیزمی کوردی

ئەم یادداشتە لە کتێبی «گلۆباڵیزەیشن و ناسیۆنالیزمی کوردی»، نووسراوەی دکتۆر لوقمان قەنبەری، نووسەری کورد، وەرگیراوە. لوقمان قەنبەری یەکێک لەو چەمکانەی کە لە سەردەمی جیهانیبووندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ناسیۆنالیزمە؛ تا ئەو ڕادەیەی کە ئەمڕۆ زۆربەی لێکۆڵەران لە بواری لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زاراوەی…

ژیانەوە

هەمووی ببینە
ژیانەوە

زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا

شاعیر، جیهان و دۆخی ئاوارەییی مرۆڤ لە جیهاندا دەخاتە ڕوو. مرۆڤ، زادەی بیرۆکەکانیەتی؛ مرۆڤ، لە ڕێگەی دەسبەسەرکردنی "هەقیقەت"ەوە چنگی لە خاک گیر دەکات و بەم چەشنە دەیهەوێت لە هەرێمێک بگیرسێتەوە و نیگای بەسەر بەرجەوەنی جیهاندا بخشێنێ. شیعر، خشاندنی نیگایە بەسەر جیهاندا بە…

ژیانەوە

لە سڕینەوەوە بۆ خەمساردی:لە درێژەی وتاری «کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە».

پێشەکی کوردستان ئەمڕۆ لە دۆخێکی سیاسیی یەکجار هەستیاردا تێدەپەڕێت. بەهۆی ڕووداوەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە فەزای گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مشتومڕێکی گەرم لەسەر پەیوەندیی نێوان حیزب و جەماوەر دروست بووە. بەگشتی چاوەڕوان دەکرێت لە دۆخی قەیراندا ناکۆکی و جیاوازییەکان کەم…

ژیانەوە

کاتێک سڕینەوەی حیزبەکان جێی سیاسەت دەگرێتەوە

لە بەشێک لە فەزای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەڵێی کێبەرکێیەک بۆ سەلماندنی عەیاری کوردایەتی ساز بووە. لەم کێبەرکێیەدا، هەر کەسێک بەگوڕ بێتە مەیدان و توندتر قسە بکا، حیزبەکان زیاتر بخاتە ژێر پرسیارەوە و داوای هەڵوێستی خێرا و ڕادیکاڵ بکا، شۆڕشگێڕێکی هەژدە عەیارترە.…

وتارەکانی گۆڤار

هەمووی ببینە
وتارەکانی گۆڤار

سەروتار

ناسر، مورادی، سەروتار. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧. https://doi.org/10.69939/TISHK0073 DOI 10.69939/TISHK0073 لـــە ئانووســـاتی گۆڕانکارییەکانی بەردەمـــدا، بزووتنـــەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان پێویســـتی بە وەرچەرخانێکـــی بنەڕەتی هەیـــە لە گوتار و پلانی سیاســـیدا تا بتوانێـــت پێگەی کورد لـــە پەراوێزەوە بگوازێتـــەوە بۆ نێو چەقی گۆڕانکارییەکان و…

وتارەکانی گۆڤار

دەوڵەتی نێتوۆرکی کوردستان: پارادایمێکی نوێ بۆ سەروەریی دارایی و وەرگرتنەوەی داهاتوو لە سەردەمی دیجیتاڵیدا

نەکەرۆز ئاژوان، دەوڵەتی نێتوۆرکی کوردستان: پارادایمێکی نوێ بۆ سەروەریی دارایی و وەرگرتنەوەی داهاتوو لە سەردەمی دیجیتاڵیدا. گۆڤاری تیشک، ٢٧، ٧٣، ل. ٩–٧. https://doi.org/10.69939/TISHK0073 DOI 10.69939/TISHK0073 کورد کە لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە کە وەکوو مۆدێلە کلاسیکیەکەی وێستفاڵیا، بەڕەوڕووی چەقبەستووییی ژیۆپۆلەتیک بووەتەوە.…

نوێترینەکان

هەمووی ببینە
نوێترینەکان

بانگەوازی «ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان ـ تیشک» بۆ پڕۆژەی: وێنای دکتۆر قاسملوو لە کۆیادی کوردستاندا

٣٧ ساڵ بەسەر تیرۆری دکتۆر عەبدوڵڕەحمانی قاسملوودا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئەوەی دکتۆر قاسملووی لە کۆیادی کۆمەڵگای کوردستاندا بە زیندوویی هێشتووەتەوە، تەنیا نووسین یان ڕۆڵی مێژوویی ئەو ڕێبەرە گەورە نییە، بەڵکوو وێنایەکە کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، لە هزر و زمانی خەڵکدا…

ژیانەوە

دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. بزوتنەوەی نەتەوەیی-جەماوەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان…

ژیانەوە

شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی قارەمانی،حەسەن (٢٠٢٥):شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. ئەوەی پێشتر بە ڕیتۆریک و تاکتیکی دانوستان دادەنرا، ئێستا…

سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…